كچان پێشمەرگەی سلێمانی یەك هەنگاویان بۆ نازناوی خولی عێراق لە تێنسی سەرمێز ماوە
یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق به‌هه‌مان شێوه‌ی كوران له‌سه‌ر ئاستی كچانیش له شارى به‌غداد به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیی تاكه نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 2 سه‌ركه‌وتنی گرنگه.
یاریه‌كانی خوله‌كه بۆ ئاستی كچان به‌به‌شداری (5) یانه كه‌بریتین له‌یانه‌كانی (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سناعه و فه‌تاتی نه‌جه‌ف و مه‌درسه‌ی تایبه‌تمه‌ند و شوڕته) به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌یه‌كه‌مین رۆژی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه 2 سه‌ركه‌وتنی گرنگیان تۆماركرد و (3-0) له‌كچانی نه‌جه‌ف و (3-1) له‌كچانی شوڕته‌یان برده‌وه ، له‌ئێستاشدا و له‌كاتی سه‌ركه‌وتنیان بهرامبهركچانی یانه‌ی سناعه ئه‌وا نازناوه‌كه ده‌به‌خشنه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجامی یاریه‌كانی رۆژی یه‌كه‌م :
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 3-0 فه‌تاتی نه‌جه‌ف
سناعه 3-1 شورته
مه‌دره‌سه‌ی تایبه‌تمه‌ند 3-0 نه‌جه‌ف
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 3-1 شوڕته
سناعه 3-0 فه‌تاتی نه‌جه‌ف
شوڕته 3-0 فه‌تاتی نه‌جه‌ف .
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د - به‌غدا
