تیروپشكی جامی عێراق راكێشرا

تیروپشكی جامی عێراق راكێشرا
ئەمرۆ سێشەممە لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە شاری بەغداد تیروپشكی پاڵەوانێتی جامی عێراق راكێشرا، ئەم تیروپشكە سەرەتا بۆ یانە خولی پلە یەكەكانی عێراق راكێشران كە رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، كە تیاییدا حەفت یاری ئەنجام دەدرێت و پێنج یانە چاوەڕوانن، لەم قۆناغەدا دوو یانەی كوردستان بەشداریان تیاییدا كردووە ئەوەیش هەریەكە لە یانەكانی ( گارە، گازی باكوور)، خشتەی یارییەكانی قۆناغی یەكەم بەمشێوەیە:
1- ختوت - گازی باكوور
2- قەزانیە - گارە
3- جەیش - نەجدە
4- ئیتصالات - حوسێن
5- دیفاع مەدنی - مەحمودیە
6- عەلەم - شەهرەبان
7- سدە - قاسم
و هەریەكە لە یانەكانی ( صلیخ، كوفە، بەلەد، صحە، دیالی) چاوەڕوانن و یارییەكانیش بەشێوازی دەرچوون بە یەك دۆران ئەنجام دەدرێت و خاوەن یاریگا بەرپرسە لە پێدانی پارەی دەستەی ناوبژیوانی یارییەكە ئەگەر یانەكە مافی دەستەی ناوبژیوانی نەدا ئەوە یارییەكە بە دۆراو هەژمار دەكرێت (3-0)، وا بڕیارە یارییەكانی ئەم قۆناغە لە رۆژانی (5-6/10/2015) ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top