ھاوکارلەتیفی باشترین یاریزانی خولی کوردستان نەورۆزی ھەڵبژاردەوە

ھاوکارلەتیفی باشترین یاریزانی خولی کوردستان نەورۆزی ھەڵبژاردەوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو ھاوکار لەتیفی یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی وەرزشی نەورۆز توانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەی نەورۆزلە خولی نایابی یانەکانی کوردستان پێشکەش بکات و پلەی سێ یەمی ریزبەندی یانەکانی لەگەڵ یانەی نەورۆز بەدەستھێنا، بەم ھۆیەشەوە بووە مایەی چاوتێبڕانی چەند یانەیەکی بەشدار لە خولی عێراق و کوردستان دوای ماوەیەک لەگفت و گۆی نێوان دەستەی کارگێڕی یانەکان و یاریزانی ناوبراو ، دواجار ھاوکار لەتیف بڕیاری مانەوەو بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەی نەورۆز دا بۆ سالێکی تریش بەرگری لە درێسی یانەی نەورۆز بکات لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، لەبارەی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەشی ھاوکار لەتیف راگەیاند گوتی: دوای ماوەیەک لەگفت و گۆکردنم لەگەڵ یانەی نەورۆز دواجار گەیشتمە رێکەوتن بۆ ئەوەی بۆماوەی سالێکی تریش درێژە بە کاروانی وەرزشیم بدەم لە یانەی نەورۆز، ھەرچەندە من گرێبەستم لە یانەی دھۆک بۆ ھاتبوو بۆ ئەوەی لە خولی عێراقی یاری بۆ یانەکە بکەم، لە یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی کوردستانیش بۆم ھاتبوو بۆ خولی کوردستان بەڵام من ئەو یانانەم ڕەتکردوە ، بەڵام دواجار لەسەر داوای ڕاھێنەران و کارگێڕانی یانەی نەورۆز داوای نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەیان لێمکرد بۆیە منیش بەفەرمی بۆ ماوەی سالێکی تریش گرێبەستم لەگەڵ یانەی نەورۆز نوێ کردوە، لە بارەی بڕی گرێبەستەکەشی ھاوکار گوتی: بڕی گرێبەستەکەم ٢٥ملیۆنە لەگەڵ موچەیەکی مانگانە بەھیوای ئەوەشم لە ئاست متمانەی کارگێڕان و دەستەی ڕاھێنەرانی یانەی نەورۆزبم لە وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان، ئەمساڵیش بتوانم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم ، پارێزگاری لە ئاستی وەرزی ڕابردووم بکەم، کە لە وەرزی ڕابردوو توانیم نازناوی باشترین یاریزانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەدەستبھێنم، ئەمساڵیش بەھەمان رێچکەی وەرزی ڕابردوو یاری بکەم و ئاستی باشتریش پێشکەش بکەم، یانەکەشم بە نازناوی گەورەتر ئاشنا بکەم، بەھاوکاری سەرجەم یاریزانانی تیپەکەمان ناوی نەورۆز بەگەورەیی لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بھێلینەوە، ساڵ بە ساڵیش یانەکانی کوردستان زیاتر بەھێز دەبن و یاریزانی بەتواناتر لە خولەکە دەردەکەوێت و چەندین یاریزانی بەتوانا بەدیار دەکەون، جیگای ئاماژە پێکردنە ھاوکار لەتیف لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٠ی قەزای چەمچەماڵە و پێشتریش بۆ ھەریەک لە یانەکانی سۆلاڤ و کەرکوک وچەمچەماڵ یاری کردوە دواتریش ھاتۆتە ریزی یانەی وەرزشی نەورۆز.
Top