پێشمەرگەى هەولێر كۆنترۆلی پاڵەوانێتی مەلەوانی كوردستانیان كرد

پێشمەرگەى هەولێر كۆنترۆلی پاڵەوانێتی مەلەوانی كوردستانیان كرد
رۆژی هەینی لە مەلەوانگەی داخراوی هەولێر پاڵەوانێتی كوردستان بۆ مەلەوان لەسەر ئاستی كوران بۆ پێشكەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان بە بەشداریكردنی (13) یانەی كوردستان، كە بریتی بوون لە یانەكانی ( ئەكاد، پێشمەرگەی هەولێر، جیهانن قەلای توركمان، دۆكان، سەرچنار، خاك، ئاڵتون كۆپری، كەركووك، تەق تەق، كۆیە، شۆریجە، سیروانی نوێ).
ئەم پاڵەوانێتیە ماوەی یەك رۆژی خایاند یانەی پێشمەرگەی هەولێر كۆنترۆلی پاڵەوانێتیەكەی كرد و لەسەر هەر سێ ئاست پلەی یەكەمی بە دەستهێنا، ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو،
لەسەر ئاستی پێشكەوتووان
1- یانەی پێشمەرگەی هەولێر 32 خاڵ
2- یانەی جیهان 26 خاڵ
3- یانەی دۆكان 17 خاڵ
لەسەر ئاستی لاوان
1- یانەی پێشمەرگەی هەولێر 36 خاڵ
2- یانەی دۆكان 22 خاڵ
3- یانەی جیهان 21 خاڵ
لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان
1- یانەی پێشمەرگەی هەولێر 31 خاڵ
2- یانەی ئاڵتون كۆپری 27 خاڵ
3- یانەی سەرچنار 21 خاڵ.
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتیە كراوە بوو.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: هەردی مالیك
Top