كچانی سیروانی نوێ و ئه‌كاد له‌سه‌ر نازناوی باسكەی عێراق یاریده‌كه‌ن
له قۆناغی پێش كۆتایدا كچانی سیروانی نوێ رووبه‌ڕووی كچانی سلێمانی بونه‌وه،
دوای ئه‌نجامدانی یارییه‌كی به‌هێز كچانی سیروانی نوێ توانیان به جیاوازی 33 خاڵ و به ئه‌نجامی 66 خاڵ به‌رامبه‌ر به 33 خاڵ یارییه‌كه ببه‌نه‌وه.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش كچانی سیروانی نوێ گه‌یشتنه یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه.
كچانی یانه‌ی ئه‌كادیش دوای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر كچانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به ئه‌نجامی 55 به 10 خاڵ بلیتی یاریی كۆتاییان مسۆگه‌ر كرد.
بڕیاره سبه‌ینێ ( شه‌ممه ) كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو كچانی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان یاری پله‌ی سێیه‌م و چوارەم ئه‌نجامبده‌ن و كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆش سیروانی نوێ و ئه‌كاد له‌سه‌ر نازناوی عێراق یاریی كۆتایی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له ئێستاشه‌وه هه‌ردوو كچانی سیروانی نوێ و ئه‌كاد وه‌ك نوێنه‌ری عێراق به‌شداری پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌ب له میسڕو پاڵه‌وانێتیی رۆژئاوای ئاسیا له ئوردن ده‌كه‌ن.
بریار عەباس- سلێمانی
