ئەمشەو لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی یاریزانی پیشەگەری كۆلۆمبی (جۆن ئەدۆلفۆ) گەیشتە شاری هەولێر بەمەبەستی پەیوەندیكردن بە مەشقەكانی یانەی هەولێر و تاقیكردنەوەی لە لایەن دەستەی راهينەر یانەكە، یاریزانی ناوبراو لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و تەمەنی (25) ساڵە و درێژی (179)سم و لە خولەكانی كۆلۆمبیا و بۆلیڤیا و مەكسیك و كۆستاریكا و بەرازیل یاریكردووە و لەم وەرزە لە ریزی یانەی رەفاع-ی بەحرێنی یاری دەكرد و لە جامی یەكێتی ئاسیا لەگەڵ یانەكە بەشداربوو و هەروەها سەرەتای وەرزدا لەگەڵ یانەكەی بەشداری لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیای كرد.
جێگەی باسە ئەم سێیەم یاریزانی پیشەگەرە بەمەبەستی تاقیكردنەوە پەیوەندی بە یانەی هەولێر دەكات.
رێبین رەمزی