كچانی ئەفرۆدێت یەكەم سەركەوتنیان بە دەستهێنا
لەمباریەوە كاروان شێخ زیرەك بەرپرسی راگەیاندنی یانەی ئەفرۆدێت لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: لە یەكەم یاری كچە یاریزانەكانی ئەفردۆێت توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكە ببنەوە و سبەی پێنجشەممە یارییەكی گرنگ بەرانبەر كچانی نەجەف ئەنجام دەدین سەركەوتن لەم یارییە واتە بە دەستهێنانی پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی خۆمان و گەیشتن بۆ قۆناغی داهاتوو.
جێگەی باسە لەم خولە شەش یانە بەشداریان كردووە و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كراون كۆمەڵەی یەكەم لە یانەكانی (بەلەدیەی حەلە، كچانی نەجەف، ئەفرۆدێت) و كۆمەڵەی دووەم ( شورتە، شەبابی بەغداد، مەشخاب).
رێبین رەمزی
