دھۆک لە تورکیا ئامادەکاریەکانی دەست پێکردوە

دھۆک لە  تورکیا ئامادەکاریەکانی دەست پێکردوە
کارزان کانەبی
بەمەبەستی خۆ ئامادەکاری زیاتر بۆ یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی عێراقی کە بڕیارە یارییەکانی لە ١٥ی مانگی داھاتوو بە شێوازی کۆمەڵە بەرێوە بچێت، تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دھۆک کە ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵان بە تیپێکی تەواو کوردی و ڕاھێنەرێکی بە ئەزموونی عێراقی دەچێتە نێو کێبرکێیەکانی وەرزی نوێ بۆیە یانەکە لە بڕی ئەنجامدانی ئامادەکاری لە ناوەخۆ روو لە وڵاتی تورکیا دەکات ، دوێنێ شەممەش تیپی تۆپی پێی یانەکە لە رێگای خاڵی سنوری ئێبراھیم خەلیلەوە ڕووی لە باژێری ئەنتالیا کرد بۆ ئەوەی دەست بە یەکە مەشقیەکان بکەن و لەم کەمپەش چەند یاریزانێکی پیشەگەری بیانی بەشداری کەمپە مەشقیە دەکەن، لە بارەی ئامادەکارییەکان و ئەنجامدانی ئەم کەمپەش محەمەد عەلی لە رایگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک ڕاگەیاند گوتی" ئێمە لە رۆژی شەممەی ڕابردووە شاندنی تۆپی پێی یانەکەمکان ڕووی لە وڵاتی تورکیا کردوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی ١٢ رۆژ کەمپی مەشقی چڕ ئەنجام بدەین و رۆژانەش دوو یەکەی مەشقی ئەنجام بدەین، ئەم کەمپەمەشقیەش لەسەر داوای دەستەی ڕاھێنەرانی یانەکەمان بووە وەکو ھەموو یانەکانی عێراقیش ئێمەش روومان لە ئەنتالیا کردوە، لە ماوەی ئەنجامدانی کەمپە مەشقیەکەش ٣ یاری دۆستانە ئەنجام دەدەین لەگەڵ یانە عێراقیەکانی کە ئەوانیش لە کەمپن ئەگەر ھەشبێت لەگەڵ یانە تورکیەکان یاری دەکەین، لە بارەی بڕی پارەی دابین کراوی پێویست بۆ ئەم کەمپەش، عەلی گوتی" ئەم بڕەپارەیە لەسەر گیرفانی بەرپرسانی وەرزشی شارەکە دابین کراوە ئەوانەی پاڵپشتی وەرزشن لە شارەکەمان ئەوان سەرجەم پارەکەیان دابین کردوە وەکوسەرجەم یانەکانی عێراقی ئەم کەمپەیان رێکسختووە بۆ ئەوەی یانەی دھۆکیش بە شێوازێکی باشتر ئامادەکاری بکات لە دەرەوەی وڵات، لە بارەی تاقیکردنەوەی یاریزانانیش محەمەد گوتی: بەلێ ئێمە بەنیازین زیاتر لە حەوت یاریزان پەیوەندی بە کەمپی مەشقی تیپەکەمان بکەن لە شاری ئەنتالیا بۆ ئەوەی ئەم چەند رۆژە تاقیان بکەینەوە لەلایەن دەستەی ڕاھێنەران سیڤی ئەوانمان لە ژێر دەستە، بەڵام ڕاھێنەر تاوەکو ئاستی ئەوان بە چاوی خۆی نەبینێت لەگەڵ ھیچ یاریزانێک گفت و گۆ ناکەین و یاریزانەکانیش جۆراوجۆرن بەڕەگەز میسری و و تونسی و ئەمریکای باشور و ئەفریقیای تێدایە .
Top