ئەمرۆ باسکەی کچان لە سلێمانی دەست پێدەکات

ئەمرۆ باسکەی کچان لە سلێمانی دەست پێدەکات
کارزان کانەبی
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە تیپی تۆپی باسکەی کچانی یانەکانی عێراق و بەرەوو پێشبردنی ئاستی ئەم یارییە لەشارەکانی عێراقی، یەکێتی ناوەندی تۆپی باسکەی عێراقی بڕیاریدا بە دەستنیشانکردنی شاری سلێمانی بۆ لە باوەش گرتنی پاڵەوانێتی باسکەی نایابی کچانی یانەکانی عێراق ، بڕیاریشە لەم پاڵەوانێتیەش ھەشت یانەی شارەکانی عێراق و کوردستان بەشداری کێبرکێیەکانی وەرزی نوێ خولی باسکەی نایابی یانەکانی عێراق بکەن لە ئاستی ئافرەتان، خالد نەجم سکرتێری یەکێتی ناوەندی تۆپی باسکەی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد گوتی: ئێمە وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بەمەبەستی زیاتر گرینگدان بە تیپی باسکەی کچان لە شارەکانی کوردستان و عێراق ئەم پاڵەوانێتیە بریارە ئەمرۆ سی شەممە لە شاری سلێمانی ئەنجام بدەین، ھەشت یانە بۆ ماوەی چوار رۆژ لە کێبرکێ دەبن بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە، گوتیشی " ھێنانی ئەم پاڵەوانێتیە بۆ ھرەێمی کوردستان بەھۆی ئەوە بووە کە لە کۆی بەشداربوونی ھەشت یانە لە خولی باسکەی عێراقی حەفت یانە لە ھەرێمی کوردستانە بۆیە پێمان باش بوو ئەم پاڵەوانێتیە لە شاری سلێمانی بێت، یارییەکانیش بە شێوەی کۆمەڵە بەرێوەدەچێت، ئامادەکاری باش کراوە بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی باش یارییەکان بەرێوە ببەین یانە بەشداربووەکانیش بریتین لە ھەریەک لە یانەکانی(ئەفرۆدێت، سلێمانی، سیروانی نوێ، ئافرەتانی ھەولێر، ئەکاد، قەرەقوش، سەنحاریب، بەحری) بەشداردەبن لەم پاڵەوانێتیە.
Top