ئەمرۆ کۆڤان حەسەن بەشداری پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی جیھان دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە وڵاتی چیک بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی جیھانی بۆ خاوەن پێدوایستی تایبەت پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی خاوەن پێدوایستی تایبەت ئەنجام دەدرێت، شاندنی ھەڵبژاردەی عێراقیش بە چەند یاریزانێک بەشداری پاڵەوانێتیەکە دەکەن، کۆڤان حەسەن وەکو تاکە یاریزانی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ریزی شاندی ھەوڵبژاردەی عێراقی بەشداری کێبرکێەکان دەکات لە ھەریەک لە یارییەکانی پارسەنگ و رمح و ھاویشتنی دیسک ، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە کۆڤان حەسەن لە شاری ھەولێرەوە لە ئامادەکارییە بۆ بەشداری کردن لەم پاڵەوانێتیە دوێنێ دووشەممەش کۆڤان لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرەوو چیک بەرێکەوت، لە بارەی بەشداری کردنی لە پاڵەوانێتیەکەش کۆڤان حەسەن گوتی: ماوەیەکی زۆرە لە ئامادەکارییمە لە شاری ھەولێر لە سێ یاری جیاوازیش بەشداری کێبرکییەکان دەکەم و چاوم لەوەیە بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەستبھێنم، ھیچ کەسێکیش ھاوکاری منی نەکردوە بگرە ھەمووی لەسەر گیرفانی خۆمە بوومە، بەھیوای ئەوەم لەم پاڵەوانێتیە بتوانم ئەنجامی گەورە بەدەست بھێنم لە پاڵ چەندین یاریزانی بەتوانا کێبرکێ بکەم ، ئامادەکارییەکانیشم زۆر باشە و رۆژانەش ڕاھێنەری تیپەکەم بەردەوام بووە لەگەڵم بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئامادەم بکات لەسەر ئەنجامە شایستەکان.
