بەفەرمی كاوە ئیبراهیم بووە راهێنەری گۆڵپارێزی هەولێر

بەفەرمی كاوە ئیبراهیم بووە راهێنەری گۆڵپارێزی هەولێر
بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ راهێنەری گۆڵپارێز كاوە ئیبراهیم مۆركرد بە مەبەستی وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی گۆڵپارێزانی یانەی هەولێر.
كاوە ئیبراهیم لە دایكبووی ساڵی (1971)ی هەولێرە و گۆلپارێزی یانەكانی (هەولێر و برایەتی و هێرش) بووە دواتر بوویتە راهێنەری گۆڵپارێزی یانەی هەولێر لە ساڵی 2002 بەردەوام بوو تا ساڵی 2007 و توانی لەگەڵ یانەكەی بۆ یەكەمجار نازناوی خولی عێراق بە دەستبهێنێت پاشان بەشداری لە پاڵەوانێتی عەرەبی و یانە پاڵەوانەكانی ئاسیایان كرد، پاشان وەكو یەكەم راهێنەری كورد بووە راهێنەری گۆڵپارێزی یانەی وەحدات-ی ئوردنی لە وەرزی 2008-2009 توانیان لەم وەرزە شەش نازناو بە دەستبهێنن پاشان بووە راهێنەری گۆڵپارێزی یانەی تیلال یەمەنی لە وەرزی 2009-2010.
كاوە ئیبراهیم لەگەڵ هەڵبژاردەی دووەمی عێراق وەكو راهێنەری گۆڵپارێز بەشداری لە پاڵەوانێتی شای تایلاند كرد و توانیان پلەی دووەم بە دەستبهێنن و هەروەها لە وەرزی 2003-2004 راهێنەری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی كوردستان بوو.
جگە لەوە كاوە ئیبراهیم بەشداری لە چەندین خولی راهێنەرایەتی كردووە و خاوەن بروانامەی (c) ئاسیوی لە بواری راهێنەرایەتی.
رێبین رەمزی
Top