ماریۆ گۆتزە بیر لە ئەرسنال دەكاتەوە

ماریۆ گۆتزە بیر لە ئەرسنال دەكاتەوە
ڕۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بۆئەوە كردوە یاریزانی ئەڵمانی ماریۆ گۆتزە یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بایرەن میونشن بەباشی دەزانێت روو بكاتە یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا. لای خۆشیەوە ڕۆژنامەی میترۆی ئینگلیزی رایگەیاندوە گوتزە بەدەست پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر دەناڵێنێت و ئەو ڕاهێنەرە بۆتە هۆكاری جێهێشتنی ریزەكانی یانە باڤاریەكە لەماوەی داهاتوودا.
هەروەها ڕۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە لە ئەگەری ڕۆیشتنی گۆتزە ئەوە باشترین شۆێن بۆ ئەو یاریزانە كە رووی تێبكات یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزیە، چونكە ئارسین فینگەری ڕاهێنەر بڕی 49.6 ملیۆن پاوەندی بۆ ئەو یاریزانە ئامادەكردوە. شایەنی وتنە گۆتزە رۆلێكی كارای هەبوو لە مۆندیالی 2014 بەرازیل بۆ هەڵبژاردەكەی كاتێك لەیاری كۆتایی گۆڵی سەركەوتنی لەهەڵبژاردەی ئەرژەنتین تۆمار كرد.
Top