کچانی ھەولێر لە ئامادە باشیدان بۆ پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی یانەکانی عێراق
ھەر چەندە چەند رۆژێک ماوە بۆ دەست پێکردنی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراقی لە پایتەختی کوردستان، کچانی یانەکانی کوردستان ئامادەکارییەکان چڕکردۆتەوە بە ئامانجی بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە و وەرگرتنیان لە ریزی پێک ھاتەی ھەڵبژاردەی عێراقی ، کچانی ھەولێریش بەمەبەستی بەشداری کردن لە پاڵەوانێتەکە کە ماوەی دوو مانگە لە مەشقێکی چڕدان بە ئامانجی بەدەستھێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەکە رۆژانە لەسەر یاریگای ئەکوا پارک لە ھەولێر ، ھەریەک لە یانەکانی پەڵا و نیشتمان و پێشمەرگەی ھەولێرو ھەولێر نوێنەرایەتی شاری ھەولێر دەکەن لە کۆی ١٥ یانە بەشداری بووی شارەکانی عێراقی کە بڕیاری زیاتر لە ٤٠ یاریزان بەشداری کێبرکێیەکان بکەن بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەکە، یارییەکانیش ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێ لە شاری ھەولێرو یارییەکانیش بە شێوازی تاک بەرێوە دەچێت ، ناسر حەسەن راھێنەری کچانی یەکێتی تێنسی سەرمێزی ھەولێر ئەوەی ئاشکرا کرد گوتی: ئێمە ماوەیەکی زیاتر لە ٦٠ رۆژە لە ئامادەکاریی داین بە ئامانجی بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە و بەرز کردنەوەی ئاستی کچانی شاری ھەولێرە لەم پاڵەوانێتیە نیازی ئێمە وەکو ستافی ڕاھێنەران وەرگرتنی زۆرترین یاریزانە لە ریزی ھەڵبژاردەی عێراق ، کچانی ھەولێریش لە ئاستێکی بەرزدان لەسەر ئاستی کوردستان نیازی ئەوەمان ھەیە ژمارەیەک یاریزانمان لەگەڵ ھەڵبژاردەی کچانی عێراق بەشداری پاڵەوانێتی رۆژئاوایی ئاسیا بکەن کە بڕیارە لە داھاتوویکی نزیک بەرێوە بچێت.
