لە یارییەكی دۆستانەدا... هەولێر لە گارەی بردەوە
لەم یارییەدا یانەی هەولێر توانی یارییەكە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بباتەوە، تاكە گۆڵی یارییەكە لە رێگەی یاریزان عومەر مەحمود لە گێمی یەكەم تۆمار كرا.
لەم یارییەدا چەند یاریزانێك تاقیكرانەوە، بەمەبەستی دەستنیشانكردنی باشترین بۆ پێكهاتەی یانەكە.
وا بڕیارە رۆژی دووشەممە یانەی هەولێر سێیەم یاری دۆستانەی بەرانبەر یانەی هێرش لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری ئەنجام بدات یارییەكەش كاتژمێر 5ی ئێوارە بەرێوە دەچێت.
رێبین رەمزی
