خولێكی راهێنەرایەتی لەش جوانی لە كەركووك ئەنجام دەدرێت

خولێكی راهێنەرایەتی لەش جوانی لە كەركووك ئەنجام دەدرێت
یەكێتی ناوەندی لەش جوانی كوردستان خولێكی راهێنەرایەتی نێودەوڵەتی لە شاری كەركووك دەكاتەوە بە هاوكاری یەكێتی ناوەندی لەش جوانی كەركووك.
ئەم خولە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست پێدەكات و تا (7)ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
خولەكە بەسەرپەرشتی چەندین وانەبێژی باوەرپێكراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆ ئەنجام دەدرێت، كە لە نیوانیاندا پالەوانی پیشەگەر (خالید محسناوی).
بە پێی مەرجاكانی ئەم خولە، دەبێت بەشداربوو دەرچووی ناوەندی بێت و بروانامە بهێنێت ئەوەی پاڵەوانی كوردستان و عێراق بێت لە مەرجی بروانامەی خوێندن دەبەخشرێت و هەروەها بەشداربوو دەبێت 200 دۆلار وەكو بەشداریكردن بداتە خولەكە و بەشداربووی خولەكە نابێت تەمەنی لە 20 ساڵ كەمتر بێت.
رێبین رەمزی
Top