گازی باكوور گرێبەستی لەگەڵ حەفت یاریزان مۆركرد

گازی باكوور گرێبەستی لەگەڵ حەفت یاریزان مۆركرد
دوای ئەوەی یانەی گازی باكوور بەفەرمی سەرەكەت بۆ خولی پلە یەكی كوردستان لە وەرزی داهاتوو، دەستەی كارگێری یانەكە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ راهێنەری دیاری شاری هەولێر و شێخی راهێنەرانی كوردستان عەبدوڵڵا مەحمود مۆركرد بۆ سەرپەرشتی كردنی تیپەكە، دەستەی راهێنەران دەستیان بە خۆئامادەكردن بۆ وەرزی داهاتوو كرد و چەندین یاریزانیان تاقیكردەوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی شیاوترین یاریزان و لە هەمان كاتدا بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ كۆمەڵێك یاریزانی دیاری كوردستان و عێراق مۆركرد.
بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەكە گرێبەستی لەگەڵ هەریەكە لە یاریزانان (یونس شكور، چۆمان عومەر، سیروان دلشاد، رامیار ئەحمەد، ئەحمەد حوسێن، غانم كەریم، موئەیەد عەبدولباست) مۆركرد و ئەم یاریزانانە لەگەڵ یانەكە دەستیان بە مەشق كردن كرد.
لە هەمان كاتدا بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەكە گرێبەستی لەگەڵ وەلید ئەحمەد وەكو یاریدەدەری راهێنەری یانەكە مۆركرد.
رێبین رەمزی
Top