دھۆک یاریزانی ئەوروپی پەڵکێش دەکات
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یانەی دھۆک نەیتوانی خۆی بگەینێتە یاری کۆتایی خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی سەڕەرای ئەوەش توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لە یارییەکان بە تیپێکی تەواو یاریزانانی کوردی شاری دھۆک، بۆیە دەستەی کارگێڕی دھۆک ئەم وەزرەش لەسەر ھەمان بنەما کار دەکات بۆ ئەوەی بتوانێ زیاتر پشت بە یاریزانانی پاریزگای دھۆک و ببەستێ و یانەکەش دەستەبەرداربوونی بە ھیچ یاریزانێکی یانەکەی نەداوە لە بڕی یاریزانانی عەرەبیش تەنیا پشت بە چەند یاریزانێکی ئەوروپی پیشەگەر دەبەستێ، محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک گوتی: دەستەی کارگێڕی یانەکەمان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حازم ساڵحی ڕاھێنەری پێشووی تیپەکە نەگەیشتە رێکەوتن بۆیە بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ سائیرجەسامی ڕاھێنەری پێشووی یانەی شورتە مۆرکرد بۆ ماوەی سێ وەرز سائیر سەرپەرشتی مەشقی یانەی دھۆک دەکات تەنیا لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی، گوتیشی" ئێمە ئەمساڵ سەڕەرای ئەوەی گرفتی دارایمان ھەیە و زیاتر لە ٤ملیار دینار قەرزارین و ھیچ کەسێک ھاوکاری یانەی دھۆکی نەکردوە ئەوەش گرفتێکی گەورەیە بۆ ئێمە بۆیە داوامان لە لایەنی پەیوەندیدارە ھاوکاری یانەی وەرزشی دھۆک بکات چونکە وەرزحمان باش نییە، لە بارەی دەست بەرداربوونی یاریزانانیش عەلی گوتی" تاکو ئێستا مافی دەستبەرداربوونمان بە ھیچ یاریزانێک نەداوە و ئەمساڵیش بەردەوام دەبین و لە ھەفتەی داھاتووش لەگەڵ سەرجەم یاریزانانی تیپەکەمان کۆدەبینەوە بۆ کارکردن لەسەر خولی عێراق و کوردستان بۆ وەرزی داھاتووی خولەکان و بەردەوامیش دەبین لەسەر خستنی یاریزانانی کورد و گرنگیدانیان بە یاریزانانی پارێزگای دھۆک، ئێمە قسەشمان لەگەڵ ڕاھێنەر کردوە کە مەرجی سەرەکی ئێمە گرنگی دانە بە یاریزانانی کوردو پێش خستنیان وەکو بەرنامەی سالی ڕابردوومان کە زۆر سوودمان لێبینی ، ئەمساڵیش بڕیاری ئەوەمان داوە ھیچ یاریزانێکی عەرەب نەھێنین و و پشت بە تواناکانی یاریزانانی کوردی شاری دھۆک و ئەگەر ڕاھێنەریش داوای یاریزان بکات ئێمە لە توانای ئەوەمان ھەیە تەنیا ٣ یاریزانی پیشەگەری ئەوروپی بھێنین لە بڕی یاریزانانی عەرەب بە ھیچ جۆرێک یاریزانی عەرەب ناھێنین، لە بارەی بڕی گرێبەستی ڕاھێنەری ناوبراو عەلی گوتی" ئەوە تەنیا بە گرێبەستێکی کەم ڕازی بووە بۆ ئەم وەرزەی خولی عێراقی و لە خولی کوردستانیش ڕاھێنەرمان خۆماڵی سەر پەرشتی مەشقی دھۆک دەکات و ھیوامان زۆرە بە خۆمان کە ئەنجامی دلخۆشکەر بەدەست نەھینین بەڵام بتوانین لە خولی عێراق بمێنینەوە.
