لە یارییەكی دۆستانەدا هەولێر سەركەوتنی تۆمار كرد
تاكە گۆڵی یارییەكە لە رێگەی یاریزان رێكار هاشم تۆمار كرا، دوای لێدانێكی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا.
لەم یارییە یاریزانانی هەولێر چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان لە دەستدا و هەروەها یاریزان محەمەد جەفال لێدانێكی سزای لە دەستدا.
وا بڕیارە رۆژی پێنچشەممە كاتژمێر 5:30 ئێوارە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری یانەی هەولێر دووەم یاری دۆستانەی خۆی بەرانبەر یانەی گازی باكوور ئەنجام بدات.
رێبین رەمزی
