یاریزانێكی پیشەگەر یانەی زاخۆی جێهێشت
لە درێژەی قسەكانیدا یاریزان ئەحمەد زاوی گوتی: پێشتر گفتوگۆم لەگەڵ یاریزان مستەفا كەریم كرووە سەبارەت بەم بابەتە، ئەو پێ راگەیاندم، كە یانەكان جێگەی متمانە نینە، بۆیە رەنگە یاری بكەی و پارەت نەداتی و ناتوانی داوا لەسەر یانەكە بەرزبكەیەوە ئەمەش تا رادەیەك شتێكی تازەبوو بۆ من، بۆیە بە پێویستم زانی مافەكانی خۆم دەستبەسەر بكەم ئینجا لەگەڵ یانەكە مەشق بكەم، هەرچەندە یانەی زاخۆ ئێستا لە رۆمانیایە بۆ ئۆردوگای مەشقی، بەڵام من نەچووم بەهۆی نەبوونی ڤیزا.
جێگەی باسە گرێبەستی یاریزانی لیبی ئەحمەد زاوی لەگەڵ یانەی زاخۆ بڕی (120) هەزار دۆلارە و یەكێك یە گۆلكارە بەتواناكانی لیبیا هەژمار دەكرێت.
رێبین رەمزی
