لە رۆمانیا زاخۆ سەرکەوتنی تۆمارکرد

لە رۆمانیا زاخۆ سەرکەوتنی تۆمارکرد
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییە دۆستانەکانی تیپی تۆپی پێی خولی نایابی یانەکانی عێراقی یانەی زاخۆ کە ماوەی چەند رۆژێکە لە وڵاتی رۆمانیا کەمپە مەشقیەکەی دەست پێکردوە بەسەرپەرشتی ستانی ڕاھێنەری رۆمانی بۆ باشتر خۆئامادەکردنی یانەکە بۆ چوونە نێو کێبرکێیەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی عێراقی کە بڕیارە لە ١٥ی مانگی داھاتوو یارییەکانی دەست پێبکات، زاخۆش لە کۆمەلەی دووەمی خولەکەیە ، لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاریش یانەی زاخۆ رووبەرووی زاکۆی ئەو وڵاتە بووە، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ لە یارییەکی بەھێزی ئاست بەرزدا ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە، یاریزانانی یانەی زاخۆش بە پلانەکانی ستانی ڕاھێنەری رۆمانی توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییە، لە ئەنجامی کۆتایشدا کوڕانی زاخۆ توانیان یارییەکە بە ئەنجامی(٢-٣)گۆڵ سەرکەوتن بەدەست بھێنین، گۆڵەکانی زاخۆ لە رێگەی ھەریەک لە یاریزانان(فەرحان شوکر،ئەمیرسەباح، رێبەر محەمەد) تۆمارکران، یانەی زاخۆش بڕیارە لەم کاەمپە مەشقیە چەند یارییەکی تری دۆستانە بەرامبەر تیپەکانی تریش ئەنجام بدات و ماوەی بیست رۆژ لەم کەمپە مەشقیە بەردەوام دەبن، ڕاھێنەری زاخۆش چەندین یاریزانی تازەی لە یارییەکە تاقیکردوە بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی ئاستی یاری کردنیان.
Top