رۆژنامەنوسێکی رۆژنامەی خەبات دەبیتە ئەندامی دەستەی نووسەران لە راگەیاندنی یەکیتی شەترەنجی ئاسیا
یەکێتی شەترەنجی ئاسیا داوایەک ئاراستەی رۆژنامەنووس ھاوار مورتکەیی دەکات کە وەک ئەندامی دەستەی نووسەران ھاوکاریان بیت لە راگەیاندنی یەکێتی شەترەنجی ئاسیا لە ھەر چالاکییەکی وەرزشی کە پەیوەست بێت بە یەکێتی شەترەنجی ئاسیا.
ئەم داوایەی یەکیتی شەترەنجی ئاسیا دوای ئەوەوە ھاتووە کە رۆژنامەنووس ھاوار مورتکەیی زیاتر لە ٥ ساڵە تایبەتمەندی کارەکەی خۆی خستۆتە سەر یاری شەترەنج و بایەخ بە چالاکییەکانی شەترەنج دەدات بەتایبەتیش لە کوردستان. لە زۆرێک لە پاڵەوانێتییەکانی شەترەنج ئامادەبووە بەتایبەتیش لە ئۆڵمپیادی شەترەنجی جیھانی و پاڵەوانێتی جامی جیھانی شەترەنج و پاڵەوانێتی نانا ئەلیکساندرا و چەندین پاڵەوانێتی دیکە، ھەروەھا ئەنجامدانی چەندین دیداری وەرزشی لەگەڵ کاسپارۆڤ و سۆزان پۆلگار و ھەروەھا لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی شەترەنجی ئاسیا، ھەموو ئەمانەش لەلایەن ئەوانەوە بەھەند وەرگیراوە و بۆتە پێوەر بۆ ئەوەی داوای لێ بکەن وەک نوسەرێک لە راگەیاندنی یەکێتی شەترەنجی ئاسایا کاریان لەگەڵ بکات.
شایانی باسە ئەم داوایەش راستەوخۆ لەلایەن ھشام عەلی ئەلتاھیر ئەمینداری گشتی یەکێتی شەترەنجی ئاسایا ئاراستەی رۆژنامەنووس ھاوار مورتکەیی کراوە کە وەک راگەیەندکارێک لەو یەکێتییە ھاوکاریان بێت، ئەمەش یەکەمجارە رۆژنامەنووسێکی وەرزشی کوردی لە یەکێتی شەترەنجی ئاسیا دەبێتە ئەندامی دەستەی نوسەرانی راگەیاندن.
