پێشمەرگەی هەولێر لە بەغدا بوونە پاڵەوان
لەم پاڵەوانێتیە هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە تەمەنی 11 و 12 ساڵ و یانەی قەڵا لە تەمەنی 16 ساڵی بەشداریان لەم پاڵەوانێتیە كرد.
لە تەمەنی 11 و 12 ساڵی دا هەردوو یاریزان محەمەد ئەبو زێد و داریان قەهار توانیان بگەنە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە و رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لە یاری كۆتایی یاریزان محەمەد ئەبو زەید توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و یاریزان داریان قەهار پلەی دووەمی بە دەستهێنا، پاشان ئەم دوو یاریزانە رووبەرووی دوو یاریزانی تر بوونەوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هەڵبژاردەی عێراق، هەردوو یاریزانە كوردەكە بە شایستەوە توانیان یارییەكە ببنەوە و بەفەرمی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا لە مانگی 9ی لە وڵاتی لوبنان ئەنجام دەدرێت.
لە تەمەنی 16 ساڵیدا هەردوو یاریزانی قەڵا مستەفا ئەحمەد و سان تەحسین پلەی سێیەم و چوارمیان لەم تەمەنە بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی
