پاڵەوانێتی تۆپی بالەی عێراق لە هەولێر ئەنجام دەدرێت

پاڵەوانێتی تۆپی بالەی عێراق لە هەولێر ئەنجام دەدرێت
یەكێتی تۆپی بالەی عێراق بڕیاری دا یارییەكانی خولی پلە یەكەكانی عێراق بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی كوران ئەنجام بدات و یانەكان بەسەر چوار كۆمەڵە دابەش بكەن، یارییەكانی كۆمەڵەی یەكەم لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت و یارییەكانی كۆمەڵەی دووەم لە شاری بەغداد ئەنجام بدرێت و یارییەكانی كۆمەڵەی سێیەم لە شاری نەجەف ئەنجام دەدرێت و یارییەكانی كۆمەڵەی چوارەم لە شاری ناصریە ئەنجام دەدرێت و یارییەكان لە رۆژی (26)ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت، كۆمەڵەكانیش بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم: (قرەقۆش، ئارارات، نیشتمان، هێرش، جیهان، بابەگورگور، شێخان).
كۆمەڵەی دووەم: (بیئە، زەعیم، مقدادیە، قزانیا، بەلەد، نەعمانیە).
كۆمەڵەی سیێەم: (كوفە، قاسم، هاشمیە، مدحتیە، سنیە، مهناویە).
كۆمەڵەی چوارەم: (رومیسە، عەلی غربی، فورات، جبایش، غراف، المدینه).
جێگەی باسە یەكێتی تۆپی بالەی عێراق بڕیاری دا یاریزانە بەشداربووەكانی ئەم خولە دەبێت لە دایكبووی (1990) بەرەو سەرەوە بێت و تەنیا رێگا دەدرێت دوو یاریزان لە خوار ئەم تەمەنە بەشدار بێت.
رێبین رەمزی
Top