روونكردنەوەی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان

روونكردنەوەی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان
دوای ئەوەی رۆژنامەنووسی وەرزشی (سەنگەر زرار) لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسراوێكی فەرمی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بڵاكردووە، كە تیاییدا باس لەوە دەكات، كە بەرێزیان وەكو جێگری سەرۆكی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان دەستنیشانكراوە لە شوێنی زانا قادر، كە ئێستا ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستانە.
ئەم بابەتە كاردانەوەی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان هەبوو و روونكردنەوەیان بڵاوكردەوە، كە تیاییدا هاتووە بە بێ ئاگایی ئەوان ئەم بڕیارە دراوە و ئەمەش جێگەی قبوولكردن نییە.
ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە.
روونكردنەوەك لەلێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كورستان
بەپێی نووسراوی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان/ئەنجوومەنی سەندیكا ژمارە 188لە 5/8/2015 كەناوەرۆكی نووسراوەكە باس لە وەرگرتنی بەرێز زانا قادر پۆستێك لەلێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان و لەشوێنی ئەو بەرێز سەنگەر زرار داندراوە بەجێگری سكرتێری لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان ، بۆیە بۆ ئەم مەبەستە سكرتێری لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان رایگەیاند:
1- بەهەموو شێوەیەك ئەم جۆرە هەوالانە رەتدەكەینەوە كەسەنگەر زرار لەشوێنی زانا قادر داندرابێت ، چونكە ئەو كارە بەبێ ئاگاداری لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كراوە و جێی قبول كردن نییە.
2- لەنووسراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كەسەنگەر زرار بەجێگری سكرتێری لێژنەكە دەستنیشانكراوە ، بۆیە لەلێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان هیچ پۆستێك نییە بەناوی جێگری سكرتێر، دوای سكرتێر هەموو برادەران تەنها ئەندامی لێژنەكەن و هیچ پۆستێكی دیكە لەنێو خودی لێژنەكە نییە و تەنها سكرتێر و ئەوانی دیكەیش ئەندامی لێژنەكەن.
3- بەرێز سەنگەر زرار هەر لێدوانێك بدات بەناوی لێژنەكە جێی قبول كردن نییە و ناوبراو تەنها تەعبیر لەرای تاكەكەسی خۆی دەكات بەناوی لێژنەكەوە لێدوانەكانی وەرناگیرێت.
4- بەفەرمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان كەسەنگەر زرار لەشوێنی زانا قادر دەستنیشانكراوە ، بەڵام لێژنەكە بێ ئاگایی خۆی لەم بڕیارەی سەندیكا رادەگەیەنێت و بۆیە لێِژنەكە هیچ كۆبوونەوەیەكی فەرمی ئەنجام نەداوە لەمەڕ ئەو بڕیارەو لێژنەكە دووبارە بێ ئاگایی خۆی لەم بڕیارە رادەگەیەنێت
جەلال پەرێشان
سكرتێری لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كورستان
جێگەی باسە سەنگەر زرار ئەندامی یەدەگی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان بوو.
رێبین رەمزی
Top