لۆتەر ماتیۆس: مۆرینهۆ باشترە لە گواردیۆلا

لۆتەر ماتیۆس: مۆرینهۆ باشترە لە گواردیۆلا
یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرەن میونشن لۆتەر ماتیۆس رەخنەی لەئاستی ڕاهێنەری ئیسپانی پیپ گواردیۆلا گرت لەگەڵ یانەكە بەتایبەت دوای دۆڕانی لەیاری سوپەری ئەڵمانی بەرامبەر بەیانەی ڤۆلڤسبۆرگ. لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی لەزاری ماتیۆس بڵاویكردۆتەوە گواردیۆلا یەكێكە لەباشترین ڕاهێنەرەكانی جیهان، بەڵام لەهەموویان باشتر نیە. هەروەها ماتیۆس ئاماژەی بۆكردوە بەبڕوای خۆم مۆرینهۆ باشترین ڕاهێنەرە لەجیهان چونكە كارەكانی مۆرینهۆ دیار و بەرچاوترە، رێزی تەواویشم بۆ گواردیۆلا هەیە. لەكۆتایی قسەكانیدا ئەو ئەستێرەیەی پێشووی ئەڵمانی وتی: پێویستە ئێمە زیاتر روون و راشكاوانە بین لەم ماوەیە دا ئایا هۆكاری نوێ نەكردنەوەی بۆندی گواردیۆلا لەلایەن دەستەی كارگێڕی یانەكە چیە ئایا بەنیازە بچێتە یانیەكی دیكە؟
شایانی باسە راپۆرتە هەواڵەكان ئاماژە بەرۆیشتنی گواردیۆلا بۆ یانەی مانچستەر سیتی دەدەن لەسەرەتای وەرزی داهاتوو .
Top