ئەمڕۆ زاخۆ دەچێتە رۆمانیا
بەمەبەستی ئەنجامدانی کەمپێکی مەشقی و ڕاھێنان بۆ زیاتر خۆ بەھێزکردن و دۆزینەوەی خاڵە لاوازەکانی ھێلەکانی یاری کردن، تیپی تۆپی پێی بەشدار لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی یانەی وەرزشی زاخۆ بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بەرەوو وڵاتی رۆمانیا بکەوێتە رێ بەمەبەستی ئەنجامدانی کەمپێکی مەشقی و ڕاھێنان و ئەنجامدانی چەند یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری بۆ خۆ بەھێزکردنی تیپەکە لەگشت روویکەوە، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم کەمپە مەشقیەش خەلیل ئەحمەد سکرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ گوتی: بڕیارە ئەمڕۆدووشەممە شاندی تۆپی پێی خولی عێراقی یانەی وەرزشی زاخۆ بەرەوو وڵاتی رۆمانیا بکەونە رێ بە مەبەستی ئەنجامدانی کەمپێکی مەشقی و ڕاھێنان بۆ ماوەی بیست رۆژ ئەم کەمپەش بە ئامانجی باشتر خۆ ئامادەکاری تیپی تۆپی پێی خولی عێراقی یانەکەمان کە ئەم وەزرە ستانی ڕاھێنەری رۆمانی سەرپەرشتی مەشقی یانەکەمان دەکات و ژمارەیەکی زۆریش یاریزانی بەتوانامان ھێناوەتە ریزی یانەکەمان بۆیە ڕاھێنەری تیپ ئەوەی پێ باش بوو لە وڵاتی رۆمانیا ئەم کەمپە مەشقیە ئەنجام بدەین، جگە لەوەش بڕیارە بۆ ماوەی بیست رۆژ بەردەوامبین لەم وڵاتەش ڕاھێنەری تیپەکەمان بڕیاری ئەوەی داوە چەند یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری ئەنجام بدات لەگەڵ تیپەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی بتوانین پێکھاتەیەکی باش دەستنیشان بکەین بۆ کێبرکییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی عێراقی، لە شاری زاخۆش ئامادەکارییەکانی خۆمان کردوە ئەمساڵ چاومان لەوەیە بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین لە وەرزی نوێ، سوپاسی دەستەی کارگێڕی یانەکەش دەکەین کەوا گرفتی ئەوتۆمان نییە.
