دوای ئەوەی یانەی زێرەڤانی توانی سێ وەرز لەسەر یەكدی ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێی، دەستەی كارگێری یانەكە هەردەم لە گرفتی نەبوونی یاریگا دەناڵێن و كێشەی سەرەكی ئەم یانەیە بوو، دوای ئەوەی چەندین جار لە دەزگا راگەیاندنەكان باس لەم گرفتە كرا، پارێزگای دهۆك فەرهاد ئەتروشی بەفەرمی بڕیاری دا چیمەنی یاریگای یانەی زێرەڤانی بگۆرێت بۆ چێمەنێكی نوێ هاوشێوەی چیمەنی هەردوو یاریگای دهۆك و زاخۆ وەكو پاڵپشتێك بۆ ئەم یانەیە.
جێگەی باسە یاریگای یانەی زێرەڤانی تایبەتە بە ناوەندی وەرزشی و لاوانی دهۆك.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: قەیس خانی