هەر چەندە لە ساڵانی ڕابردوو تیپی باسكەی یانەی دهۆك یەكێك بووە لە تیپە بەهێز و ڕكابەرەكانی خولەكە و چەندین ئەنجامی شایستەی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا و عێراق، بەڵام وەرزی ڕابردوو بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە بەرۆكی یانەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووە، بۆیە یانەی دهۆك لە وەرزی ڕابردوو لە ناوەڕاستی خولەكە خۆكێشانەوەی لە خولی نایابی باسكەی عێراقی راگەیاند، بۆ ئەم وەرزەش هەر چەندە یەكێتیی تۆپی باسكەی عێراقی بڕیاری مانەوەی هەردوو تیپی زاخۆ و دهۆكی دا لە خولی نایابی عێراق، بەڵام دهۆك بڕیاری دا ئەمساڵیش بەشداری خولی نایابی یانەكانی عێراقی نەكات بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە بەرۆكی یانەی دهۆكی گرتووە بۆیە ناتوانێ بەشداری یارییەكانی خولی عێراقی بكات، زەكی نەبی سەرپەرشتیاری تیپی باسكەی یانەی وەرزشی دهۆك ئەوەی ئاشكرا كرد گوتی: هەر چەندە ئێمە بەرنامەمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین بەشداری كێبڕكێی ئەم وەرزی خولی نایابی یانەكانی عێراق بكەین یاریزانی پیشەگەر بهێنین و لەگەڵ یاریزانانی گەنجی شارەكەمان بەشداربین، بەڵام لەبەر ئەو قەیرانە داراییەی توندەی ڕووی لە یانەكەمان كردوە پێمان باشتر بوو كە ئەمساڵیش بەشداری یارییەكان نەكەین، چونكە تیپەكانی تری بەشدار لە خولەكان بە بەهێزی دێنە نێو كێبڕكێیەكان ئێمە توانای ئەوەمان نییە كە بتوانین یاریزانی زۆر بهێنین، بۆ خولی كوردستانیش تاكو ئێستا نازانین كەی یارییەكانی خولی كوردستان دەستپێدەكات بۆیە بڕیاری ئەوەمانداوە بە یاریزانانی كوردی شاری دهۆك بەشداری یارییەكان بكەین.