سەڕەرای ھێنانی چەندین یاریزانی پیشەگەر زاخۆ قەرزارە

سەڕەرای ھێنانی چەندین یاریزانی پیشەگەر زاخۆ قەرزارە
کارزان کانەبی
لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێ خولەکانی نایابی یانەکانی عێراقی یانەی زاخۆ وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بەمەبەستی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەکانی عێراق و کوردستان چەندین گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی پیشەگەر و عەرەبی یانەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق مۆردەکات، ئەمساڵیش جیاواز لە ساڵان دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی زاخۆ دوای ئەوە یاریگا مۆدێرنەکەی ڕادەستی کرا، بۆیە سەرۆکی یانەکە ھەڵسا بە مۆرکردنی گرێبەستێک لەگەڵ ئیلینا ستانی ڕاھێنەری بەناوبانگی رۆمانی مۆرکرد جگە لەم ڕاھێنەرە سێ یاریزانی پیشەگەری رۆمانی ھاتە ریزی یانەکە جگە لە یاریزانێکی بەتوانای وڵاتی لیبیا بۆیە یانەکەش لەئێستادا زیاتر لە بڕی یەک ملیار دینار قەرزارە و چاوی لەوەیە لایەنی پەیوەندیدار ھاوکاریان بکەن بۆ دانەوەی ئەم قەرزە، لە بارەی بڕی ئەو پارەی کە لەسەر یانەکە کۆبتەوە خەلیل ئەحمەد سکرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ گوتی: ئێمە بەرنامەی تایبەتی خۆمان ھەیە بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان لەسەر پێی خۆمان ڕابگرین، ھەر چەندە ئێمە بۆ ھۆی گرێبەستەکانی ساڵی ڕابردووە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دینار قەرزارین ئەوەش بۆتە گرفت بۆ ئێمە، بەڵام بەھیمەتی ھەموو لایەک دەتوانین ئەمساڵیش تیپەکە لەسەر پێ ڕابگرین و بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین، ئەو بڕە پارەیەش قەرزارین و لەگەڵ ئەوەش ئێمە ژمارەیەک شوێنی بارزگانیمان ھەیە و بە پارەی ئەوەش ھەندێک لە گرفتەکانمان چارەسەر دەبێت، ئەمساڵیش چاومان لەوەیە کێبرکێ لەگەڵ یانە گەورەکان بکەین لە خولی نایابی عێراقی ،بەھیوای ئەوەشین حکومەتی ھەرێم ھاوکاری مادیمان بکەین بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر گرنگی بە تیپەکە بەدەین.
Top