ھەڵگورد مەلا محمەدیش بەرەو باشور کۆچی کرد

ھەڵگورد مەلا محمەدیش بەرەو باشور کۆچی کرد
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی ئەم وەزرە قەیرانی دارایی رووی لە ھەرێمی کوردستان کردو یانەکانی کوردستانیش زەرمەندی یەکەمی ئەم قەیرانە داراییەوە بوینە کە نەیانتوانیوە وەکو پێویست کارەکان بەرێوەببەن، یانەی وەرزشی ھەولێریش ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەدەست قەیرانی کەمی توانای داراییەوە دەنالێنیت و بەم ھۆیەشەوە دوو وەزرە نەیتوانیوە ئەنجامی شایستە لە خولی نایابی یانەکانی عێراق بەدەست بھێنێت، بەم ھۆیەشەوە ئەم وەزرە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانە پیشەگەرەکانی ریزی یانەکەیان جێھێشتووە لە دواین جێھێشتنیش ھەریەک لە یاریزانان نەدیم سەباغی سوری و ھەڵگورد مەلا محەمەدی یاریزانی ھێلی ھێرشبەری یانەکەی بەفەرمی چوونە ریزی یانەی نەفتی وەستی پاڵەوانی خولی عێراقی، ھەڵگورد پێشتریش ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە ئەو کوڕی یانەی ھەولێرە زەحمەتە یانەی ھەولێر جێبھێلێت، بەڵام بەھۆی ئەو گرێبەستانەی کە لە ھەریەک لە یانەکانی جەوییە و تەلەبە و زەورا و نەفتی وەست بۆی ھاتبوو و بڕی پارەی باشیان لەبەر دەستی دانابوو بۆیە ئەو چووە ریزی یانەی نەفتی وەستی شاری نەجەف ، ھەڵگورد ماوەی چەند وەرزێکە لە ریزی یانەی ھەولێر یاری دەکات و خاوەن ئاسێتکی بەرز بووە لە یاری کردن و چەندین ئەنجامی شایستەی بەدەستھێناوە لە جامی ئاسیا و خولی عێراقی، ھۆکاری جێھیشتنی یانەی ھەولێریش بەھۆی ئەو بارودۆخە خراپە داراییە دەگەرێتەوە کە یانەی ھەولێر پێدا تێپەر دەبێت بۆیە یاریزانی ناوبراویش ریزی یانەی ھەولێری جێھێشتووە و ھەولێریش ڕەزامەندی گواستنەوەی پێداوە.
Top