پاڵەوانێتی بادمنتۆنی یانەکانی باکوری عێراق بەرێوەچوو

پاڵەوانێتی بادمنتۆنی یانەکانی باکوری عێراق بەرێوەچوو
کارزان کانەبی
وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەکانی بادمنتۆن و دەستنیشان کردنی یاریزانانی ھەڵبژاردەی بادمنتۆنی عێراقی بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتیەکانی دەرەوەی عێراق، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی بادمنتۆنی عێراقی و بە ھاوکاری لقی ھەولێری یەکێتیەکە لە شاری ھەولێر لە ھۆڵی یانەی وەرزشی ئەکاد لە ناحیەی عەنکاوە پاڵەوانێتی بادمنتۆنی یانەکانی باکوری عێراق بۆ ھەریەک لە ئاستەکانی بێچوەشێران و تازەپێگەیشتوان و لاوان بەرێوەچوو، لە پاڵەوانێتیەکەش زیاتر لە ٤٠ یاریزانی ٢١ یانەی شارەکانی کوردستان و باکوری عێراق بەشداری کێبرکێیەکانیان کرد بۆ ماوەی دوو رۆژ بەشێوازی چوونە دەرەوە بە یەک دۆڕان، یاریزانانی بەشداربووش لەسەر ئاستی یانەکانی عێراق توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە ماوەی دوو رۆژی پاڵەوانێتیەکە ئەنجامی کۆتایش بەمشێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی لاوان
١-یانەی گازی باکور
٢-یانەی سۆلاڤـــ
ئاستی تازەپێگەیشتوان
١-یانەی سۆلاڤـــ
٢-یانەی گازی باکور
ئاستی بێچوەشێران
١-یانەی سۆلاڤ
٢- یانەی ئەکاد
لە کۆتایشدا یاریزانە سەرکەوتووەکان بوونە یاریزانی ھەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی و بەشداری لە کێبرکێیەکانی دەرەوەی عێراق دەکەن.
Top