یانەی هەولێر گرێبەستی سێ یاریزانی نوێكردەوە
بە ئامادەبوونی د. عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانە و مەحمود عەزیز جێگری سەرۆكی یانە و پشتیوان شەبیب ئەندامی دەستەی كارگێری یانەكە، بەفەرمی گرێبەستی هەریەكە لە یاریزانان ( میران خەسرۆ، كۆسرەت بایز، سیروان خدر) نوێكرایەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی نایابی عێراق لەگەڵ یانەكە بەشدار بن.
جێگەی باسە یانەی هەولێر تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ 14 یاریزان نوێكردیتەوە ئەویش هەریەكە لە یاریزانان ( سەرهەنگ موحسین، دلێر حاتم، هەردی سیامند، دیار رحمان، بارزان شێرزاد، سیروان خدر، میران خەسرۆ، كۆسرەت بایز، محەمەد جفال، بورهان جومعە، رامیار ئازاد، ئیڤان خالید، محەمەد خالید، دلدار خدر.
چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی ئایندە تیپەكە بە تەواوی دەربكەوێت، كە بەشداری لە خولی عێراق دەكات.
رێبین رەمزی
