دوای ئەوەی زانا عەلی پێشتر لە چەندین یانەكانی خولی فەرەنسا یاریكردووە بەهۆی تەمەن بچووكی نەیتوانی وەكو یاریزانی سەرەكی یاری بكات، بەڵام لەم وەرزە هەوڵی تەواوی خۆی دا، كە لە یەكێك لە یانەكانی فەرەنسی یاری بكات و بتوانێت رۆڵی خۆی لە تیپەكە ببینێت، لە كاتی خۆئامادەكردن پەیوەندی بە یانەی ئەجاكسیۆ كرد بۆ ئەوەی لەم یانەیە تاقیبكرێتەوە، لە چەندین یاری دۆستانە بەشداری لە یارییەكان كرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و سەرسامی راهێنەری تیپەكە و دەستەی كارگێری یانەكەی بۆ خۆی راكێشا، بۆیە بەشێوەیەكی فەرەمی یانەی ئەجاكسیۆی فەرەنسی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی لاو زانا عەلی مۆركرد بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو بەشداری لە خولی پلە دووی فەرەنسی بكات لەگەڵ ئەم یانەیە.
زانا عەلی خەلكی شاری دهۆكە و خاوەن ئاستێكی بەرزە.
رێبین رەمزی