یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی حەفت یاریزانی تری نوێكردەوە

یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی حەفت یاریزانی تری نوێكردەوە
رۆژی یەكشەممە لە بارەگای خۆیدا دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی حەفت یاریزانی یانەكەی بەشداربوو لە خولی عێراق بۆ وەرزی داهاتووی خولەكە نوێكردەوە.
بە ئامادەبوونی سەرۆكی یانەی هەولێر د. عەبدوڵڵا مەجید و جێگری سەرۆكی یانە مەحمود عەزیز و ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەكە پشتیوان شەبیب و شۆرش عەباس و بێجان ئیبراهیم بەفەرمی گرێبەستی هەر شەش یاریزان ( دیار رەحمان، بارزان شێرزاد، ئیڤان خالید، محەمەد خالید، دڵدار خدر، دلێر حاتم، رامیار ئازاد) نوێكردەوە.
جێگەی باسە یاریزانان ( دیار رەحمان، دلێر حاتم، بارزان شێرزاد، رامیار ئازاد) لە وەرزی رابردوو بەشداری لە خولی عێراق و جامی یەكێتی ئاسیا-یان كرد.
و یاریزانەكانی تریش بۆ یەكەم جارە بەشداری لە خولی عێراق دەكەن و لە هەر لە ریزی یانەكە بەشداربوو لە خولی كوردستان یاریان كردووە.
ئیڤان خالید یەكێكە لە یاریزانە بە تواناكانە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات هەر لە تیپەكانی تازەپێگەیشتووان و لاوانی یانەكە یاریكردووە لە وەرزی رابردووی خولی كوردستان ئاستێكی نموونەیی پێشكەش كرد.
محەمەد خالید یاریزانێكی بەتوانای هێڵی بەرگریە و بە (حەمە رەش) ناسراوە یاریزانێكی گۆڵكارە لە وەرزی رابردوو شەش گۆڵی بۆ یانەی هەولێری بەشداربوو لە خولی كوردستان تۆمار كرد و دوا رۆژێكی پرشنگداری چاوەرێ ئەم یاریزانە دەكات.
دڵدار خدر یەكێك لە یاریزانە بە تواناكانی هێڵی بەرگری ئاستێكی سەرنج راكێشی لە وەرزی رابردوو پێشكەش كرد و چەندین جار بانگهێشتی تیپی یەكەمی یانەكە كراوە، بەڵام هەلی یاریكردنی پێنەدراوە.
جێگەی باسە پێشتر گرێبەستی هەریەكە لە یاریزانان ( سەرهەنگ موحسین، هەردی سیامند، محەمەد خالید جفال، بورهان جومعە) نوێكرایەوە.
رێبین رەمزی
Top