هەڵبژاردەی عێراق یەكشەممە یەكەم یەكەی مەشقی خۆی ئەنجام دەدات
ئەمرۆ شەممە یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاری دا سبەی یەكشەممە یەكەم یەكەی مەشقی هەڵبژاردەكە بێت لە یاریگەی شەعب، بۆیە بڕیاریدا 27 یاریزان بانگهێشتی هەڵبژاردەكە بكە، كە هەموویان لە خولی عێراق یاری دەكەن و تیاییدا یەك یاریزانی كوردی تیاییدا ئەویش یاریزانی یانەی دهۆك بیار ئەبوبكر-ە
یاریزانە بانگهێشتكراوەكانیش بریتین: فەهد تالیب، جەلال حەسەن، نور سەبری، محەمەد گاصد، عەلی بهجەت، كەرار محەمەد، سەعد ناتق، زەرغام ئیسماعیل، سامح سەعید، وەلید سالم، بەیار ئەبو بەكر، فیسەل جاسم، ئەمجەد كەلەف، ئەحمەد وەلید، بشار رەسن، حوسێن عەبدولواحید، ئەیمەن حوسێن، عەلا عەبدولزەهرە، عەلی حوسنی، مەهدی كامل، عەلی سەلاح، حوسێن عەلی واحد، موهند عەبدولرەحیم، حمادی ئەحمەد، مستەفا نازم، عەلی قاسم، جاسم محەمەد.
جێگەی باسە جگە لەم یاریزانانە چەند یاریزانێكی پیشەگەر بانگهێشتكراون ئەویش هەریەكە لە (ئەحمەد ئیبراهیم، ئەحمەد یاسین، عەلی عەدنان، عەلی حوسێن رحێمە، ئەمجەد رازی، هومام تاریق، جستن میرام، مروان حوسێن، سەعد عەبدولئەمیر، سەلام شاكر، شێركۆ كەریم، یاسر قاسم، یونس مەحمود، رێبین سۆلاقا.
وا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو هەڵبژاردەی عێراق ئۆردوگای مەشقی لە قەتەر بكاتەوە.
رێبین رەمزی
