لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتی نۆروەی كوپ لە وڵاتی نەرویج، ئەمرۆ هەینی هەڵبژاردەی كوردستان رووبەرووی تیپی شكاید نەرویجی بووە، لەم یارییەدا هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان توانی یارییەكە بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ بباتەوە، گۆڵەكانی هەڵبژاردەی كوردستان لە رێگەی یاریزانان كارزان مستەفا و عومەر سەدام و كۆژین شێرزاد تۆماركراوە.
وا بڕیارە هەر ئەمرۆ هەینی هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لە یاری پێش كۆتایی رووبەرووی تیپی ئۆسلۆی نەرویجی دەبێتەوە كاتژمێر 8ی شەو بە كاتی كوردستان.
رێبین رەمزی