جامی نه‌رویج...كوردستان له سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه
له قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له یارییه‌كی ئاستبه‌رزانه‌دا، كه زۆربه‌ی كات كۆنتڕۆڵی یاریگه‌یان كردبوو، به 4-0 گۆڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر تیپی ڤێردال تۆماركرد.
گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان 2 گۆڵ له لایه‌ن یاریزان جیهاد و گۆڵه‌كانی دیكه‌ش كارزان و محه‌مه‌د سامی تۆماریانكرد.
هەمان رۆژی یارییەكی دیكەیان ئەنجام دا بەرانبەر تیپی گری نەرویجی ئەنجامدا و توانی یارییەكە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بباتەوە بگاتە قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتیەكە.
كوردستان پێنچ یاری ئه‌نجامداوه، چوار سه‌ركه‌وتن و یه‌ك به‌رامبه‌ربوونی تۆماركردووه.
رێبین رەمزی
