یانەی زاخۆ گرێبەستی عەلی سەلاحی ھەڵوەشاندەوە

یانەی زاخۆ گرێبەستی عەلی سەلاحی ھەڵوەشاندەوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی ئەم وەزرە یانەی زاخۆ بەمەبەستی بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی گرێبەستی لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ یاریزانی عەرەب و کورد و ئەوروپی مۆرکرد بە ھیوای ئەوەی ئەمساڵ ھەرچی نەبێت بتوانێ کێبرکێ لەسەر نازناوی خولی عێراقی بکات لەسەر دەستی ڕاھێنەری رۆمانی ستان، دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی زاخۆ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ عەلی سەلاحی ھێرشبەری یانەی وەرزشی تەلەبەی شاری بەغداد مۆرکرد، بەڵام پتر لە تێپەر بوونی کەمتر لە دوو ھەفتە لە مۆرکردنی گرێبەستەکەی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ لەسەر بڕیاری دەستەی ڕاھێنەرانی رۆمانی یانەکەی گرێبەستی عەلی سەلاحی ھێرشبەری یانەکەی ھەڵوەشاندوە، چونکە یاریزانی ناوبراو چەندین مەرجی ھەبوو لەبەرامبەر یاری کردنی بۆ یانەی زاخۆ لەبەرامبەریشدا دەستەی ڕاھێنەرانی یانەی زاخۆ بە تایبەت ستانی ڕاھێنەر ئامادە نەبوو بە ھیچ مەرجێک ڕازی بێت ، ھەر چەندە یاریزانی ناوبراو ئامادەیی ئەوەی تێدابوو یاری بۆ زاخۆ بکات تەنیا لە شاری دھۆک نیشتە جێبێت، بەڵام ستانی ڕاھێنەر مەرجی ئەوە لە ھیچ یاریزانێک قبول ناکات لە دەرەوەی شاری زاخۆ نیشتە بێت بەھۆی ئەوەی کە ناتوانێ لەسەرجەم مەشقەکان ئامادە بێت و گرفت لە مەشقەکانی دروست دەبێت، بۆیە بەڕەزامەندی ھەردوولا گرێبەستی یاریزانی ناوبراو ھەڵوەشایەوە یانەی زاخۆش بۆ شوێنی ئەو ڕەنگە ھێرشبەرێکی تر دیاری بکات.
Top