کێ وەرزشی کوردستانی راگرت ........
وەرزشی کوردستان کەلیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتیاریەتی و بریاردەری وەرزشی کوردستانە لەبەرێوەبردنی کاروچالاکیەکانی ٣٠ یەکێتی وەرزشی کوردستانی ، سالانێک دوایی یەک خستنەوەی ھەردوو رێکخراوی ئەنجومەنی بالای وەرزشی و لیژنەی ئۆلۆمپی وەپێش یەکگرتنەوەی ئەم دوو رێکخراوەش کاروچالاکیان ھەبووە و وەدواتر لەژێر ناوی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەردوو رێکخراو لەپایتەختی ھەرێم لەستافێکی چەند کەسی بریاریان لەسەر وەرزشی کوردستان و بەرێوەبردنی پالەوانێتی و خولەکان درێژەی ھەبوو . سالی ٢٠١٣ لیژنەی ئۆلۆمپی سالێکی پر لەچالاکی بەرێوەبرد کەلەچاو سالانی پێشووتری سالێک پر لەچالاکی بوو کە وەرزشوانان لەبەشدارییان لەپالەوانێتی و خولەکان تێیدا ئاسوودە و لێی رەزامەندە بوون ، دوای ئەم سالە پر لەچالاکیە لیژنەی ئۆلۆمپی تووشی گرفتی دارایی ھات بەھۆی کەم کردنەوەی بوودجەکەی لەلایەن وەزارەتی دارایی ئەمیش دوایی ئەوەی لەلایەن بەغداوە بودجەی کوردستان بردرا کەکاریگەری لەسەر وەرزشی کوردستانیش دروست کرد بەم برە پارەیەش چالاکیەکانی ئۆلۆمپی بەردەوامی ھەبووە وەدواتر بەبرە پارەی ماوەی لیژنەی ئۆلۆمپی ئی سالانی پێشوو تا ئەم سالەش و ئەم مانگەش ئەم یەکێتیە وەرزشیەی کە پارەی مابوو لەخەزێنەی ئۆلۆمپی لەئەگەری ئامادەیی یانەکان ئەوا پالەوانێتی و چالاکیەکان لەسەر ئاستی کوردستان و پارێزگاکان بەردەوامی ھەبووە ، ئەمیش وەک باسم کرد بەھۆی ئەم برە پارەیەی ماوەی سالانی پێشووی یەکێتیە وەرزشیەکانە . دەستپێکی سالی ٢٠١٥و وەلەسالی پێشووتریش نیەت وابوو کەوەرزشی کوردستان ببردرێت بەقۆناغێک ئیتر بیوەستێرنێ و بەدەیان رێنمایی و بریار بۆ جەنابی وەزیر چوو تا بەبریارێک بوودجەی لیژنەی ئۆلۆمپی و یەکێتیە وەرزشیەکان و یانەکان بردرا بێ ئەوەی چارەسەر و بەدیلی لۆ بدۆزرێتەوە لەھیچ کام لەولات و ناوچەیەک نەبووە بریاری لەم شێوەیە بدرێت برینی بوودجەی ئەم دامەزراوانە واتای راگرتنی وەرزش واتای کۆتایی ھێنان بەجیلێک کەدەستیان بەوەرزش کردووە لەئێستادا ئەمان ساردیان دەکەنەوە و ئەمان دوریان دەخەنەوە لەوەرزش و پالەوانێتی و خولەکان بۆیە ناکرێت بریاری وا قەبول کراو بێت بریاری ئەنجومەنی وەزیران نیە برینی بوودجەی یانەکان و یەکێتیەکان بریاری تایبەتی شەخش و بەپێدراوی لایەن و کەسەکانە . ئەگەر نیەتی باش بوون ھەیە بابرادەران بێن باشتری بکەن ئەگەر پێیان وایە خراپە ؟ بریاری برینی بوودجە ی لیژنەی ئۆلۆمپی بێ ھیوایی خستە نێو دلی ھەزاران وەرزشکار تەنانەت لیژنەی ئۆلۆمپی بەھۆی برینی بودجەکەی بۆشەش مانگ دەبێت بودجەکەی براوە و ناتوانێ مووچەی فەرمانبەرانی بدات لەکاتێکدا فەرمانبەران و تەواوی ستافی ئۆلۆمپی لەدەوام کردن بەردەوامن بەبێ مووچە کەمافێکی شەرعی خۆیتیان مووچەیان پێبدرێت و نان بڕاو نەکرێت کەپێشتر ئەم ووشەیە زۆر بەکاردەھات بەکردار دەیان ووت نانبراو کراین کەچی بۆ شەش مانگە فەرمانبەرانی ئۆلۆمپی نان براو کراینە بێ ھۆ نەک پارە بێ چالاکی سەرف ناکرێ پارە نادرێت بەفەرمانبەرانیش لەکاتێک جەنابی وەزیریش ئاگادار کرایتەوە چونکە فەرمانبەر ھەیە یاریزانی دێرینە خزمەتی کردووە بەو مووچەیە توانیویەتی بژێویکی باشتر بۆ ژیانی مال و مندالی پەیدا بکات کەچی ئێستا نان براو کراوە لەپێناوی چی وەیان فەرمانبەرانی تری ئاسایی ئۆلۆمپی کەبەشی زۆرینەیان ئەو مووچەیان ھەیە و لەشوێنی تر دەوام ناکەن . ئەگەر باس لەمەشە لیژنەی ئۆلۆمپی بۆیە بوودجەکەی براوە ئەوا لەگەل رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنیە بۆیە بەبریاری ئەنجومەنی وەزیران بردراوە ئەوا لێرەدا لەجەنابی وەزیر دەپرسم بۆچی بێ گەرانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانیش بوودجەی دەیان رێکخراو گەرایەوە کەسالێ جارێک ئەگەر کارێکی ھەبێت ئەمیش ئەنجامدانی راپرسی و کۆنفراسێک بێ لەسەر پرسێک بەلام وەرزشکارانی کوردستان لەچاوەروانی پالەوانێتی و خولدا بن لەکاتێک رێکخراو ھەیە بوودجەکەی سێ قاتی لیژنەی ئۆلۆمپیە ئەگەر بوودجەی ئۆلۆمپیش بدرێتەوە ئەوا ھیچ پرسێکی ناوێ بەئەنجومەنی وەزیران بریار بریاری وەزیری داراییە وەک چۆن بریاری داوە بوودجەی رێکخراوەکانی تر بگەرێنێتەوە چۆن ناتوانێ بودجەیەکی کەمی ئۆلۆمپی و یەکێتیە وەرزشیەکان بدات کەبودجەیەکە ھیچ بارگرانیەک ناخاتە سەر حکوومەتی کوردستان وەناشکرێت لەھەر بارودۆخێک وەرزش رابوەستێنرێت لەولاتان و ناوچەکە نەبووە ولاتێکی وەک سوریا شەری تێدایە لەھەموو ولات کەچی وەرزش تێیدا بەردەوامی ھەیە و بریاری لەم شێوەیە نەدراوە بریاری لەم شێوەیە کۆتایی ھێنانە بەوەرزشی کوردستان دورخستنەوەی گەنجانی کوردە لەوەرزش و ساردیان دەکاتەوە بۆیە پێویستە لەئێستادا وەرزشوانان قسەی خۆیان بکەن بەرووی ئەمانەی بوونە ھۆی ئەوەی وەرزش لەھەرێم بوەستێنرێت داوا لەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەم لەسەر ئەم پرسە خودی جەنابیان بێتە دەنگ و ھیوا و خەونی وەرزشوانان بگەرێنێتەوە کەلەئێستادا ئەنقەست بەبریارێک وەستێندراوە بۆیە داوا لەبەرێزیان دەکەم بریاری گەرانەوەی بوودجەی لیژنەی ئۆلۆمپی و یەکێتیە وەرزشیەکان و یانەکان بدات تا وەرزشی کوردستان درێژە بەکارو چالاکیەکانی بدات و گەنجانی وەرزش دۆست ساردنەبنەوە و درێژە بدەن بەیاری کردن کەلەئێستادا دەیان وەرزشوان لەشارەکانی کوردستان چاوەروانی باش بوونی بارودۆخەکە دەکات نەک بریارێکی کوشتنی وەرزشی کوردستان و کوژاندنەوەی وەرزش لەھەرێم بەبریارێکی میزاجی و شەخشی کەسەکانی بەناو باشتر کردنی وەرزشی ھەرێم . لەکۆتادا روون و ئاشکرا کێ وەرزشی کوردستانی راگرت ئەگەر نیەتی باش بوون ھەیە ئەوا تێبینیان ھەیە گوایە وەرزش بەخراپی دەروا بەرێوە بەلام خراپیەکە باشتر بوو لەبریاری کۆتایی ھێنان بەوەرزشی کوردستان لەسەردەمی ئێستا و رابردوو دەیان گەنجی ھەرێم سەرقالی وەرزش بووە و ئیتر بۆچی دووریان دەخەنەوە و بێ ھیوایان دەکەن و ساردیان دەکەنەوە لەپێناوی چی بۆ پرۆژەتان نابێت ئەگەر خراپە ئێوە باشی بکەن نەک کۆتایی پێبھێنن .....
