هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان و تیپی لیلسترۆمی نەرویجی بە گۆلێك یەكسان بوون

هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان و تیپی لیلسترۆمی نەرویجی بە گۆلێك یەكسان بوون
هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لە دووەم یاری قۆناغی كۆمەڵەكان بە گۆلێك لەگەڵ تیپی لیلیسترۆمی نەرویجی یەكسان دەبێت بە گۆلێك بۆ هەردوولا .
ئەمڕۆ ئێوارە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لە میانەی یاریەكانی پاڵەوانیەتی ( نۆروەی كەپ ) ، هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لە دووەم یاری قۆناغی گروپەكان نەیتوانی سەركەوتن تۆماربكات دوای ئەوەی بە گۆلیك یەكسان بوو لەگەل تیپی لیلسترۆمی نەرویجی ، تاكە گۆلی هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لەلایەن یاریزان محمد سامی تۆماركرا لە خولەكی 15 ، دوای ئەنجامدانی دووەم یاری ئیستا هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان خاوەنی 4 خاڵە لە پلەی یەكەمی گروپەكەی خۆی دێت ، تیپی لیلیسترۆم بە پلەی دووەم دیت بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ بە جیاوازی گۆل لەدوای هەڵبژاردەی كوردستان ، دوای ئەوەی لە یاری یەكەم توانیبوی سەركەوتن تۆماربكات بەسەر هەڵبژاردەی هۆمیلڤیك بە 3 گۆلی بێبەرامبەر و لە یاری دووەم لەگەل هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان هەردوولا یەكسان بوون بە گۆلێك بەرامبەر بە گۆلێك ، شایەنی باسە یاری گروپەكانی تەنها بە یەك قۆناغ بەرێوە دەچێت واتە شێوازی چون و هاتن نیە ، بە یانی سێ شەممە هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان دوا یاری خۆی لە قۆناغی گروپەكان ئەنجام دەدات بەرامبەر بە تیپی هۆمیلڤیك لە كاتژمێر 1 ی دوای نیوەڕۆ .
رێبین رەمزی
Top