هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان سەركەوتنێكی گەورە تۆمار دەكات
ئێوارەی رۆژی یەكشممە لە یەكەم یاری قۆناغی گرووپەكان رووبەروی تیپی هالنسۆی نەرویجی بۆوە و توانی سەركەوتنێكی گەورە تۆماربكات بە چوار گۆل بەرامبەر بە گۆلیك ، سەرەتا لە گێمی یەكەم لە خولەكی 14 تیپی هالنسۆی گۆلی پێشكەوتنی تۆماركرد بەلام یاریزانانی هەلبژاردەی كوردستان هەر زوو وەڵامیان دانەوە لە خولەكی 20 یاریزان ڕەوا یوسف گۆلی بەرامبەری تۆماركردەوە ، لەگەڵ دەستپێكی گیمی دووەم لە خولەكی 49 یاریزان كارزان مستەفا ئەنجامەكەی بەرزكردووە بۆ هەڵبژاردەی كوردستان بە تۆماركردنی گۆلی دووەم ، دوای دوو خولەك بەسەر گۆلی دووەم یاریزان جیهاد توانی گۆلی سێ یەم بۆ هەلبژاردەی كوردستان تۆماربكات ، لە خولەكی 72 محمد سامی گۆلی چوارەم و دڵنیایی بۆ هەڵبژاردەی كوردستان تۆماركرد ، بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان یەكەم تاقیكردنەوەی بەسەركەوتویی بڕی و سەركەوتنیكی گرنگی تۆماركرد یەكەم 3 خاڵی بەدەست هێنا .
جێگەی باسە هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لە شانبەشانی یانەكانی ( هالنسۆی، لیلسترۆم، هۆمیلڤیك)ی نەرویجی لەم پاڵەوانێتیە یاری دەكات و وا بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە دووەم یاری خۆی بەرانبەر تیپی لیلیسترۆمی نەرویجی یاری بكات كاتژمێر (7:30)ی خولەكی ئێوارە.
رێبین رەمزی
