زاخۆ ئۆردوگای مەشقی لە رۆمانیا دەكات

زاخۆ ئۆردوگای مەشقی لە رۆمانیا دەكات
دوای ئەوەی یانەی زاخۆ بەفەرمی دەستەی راهێنەرانی و یاریزانەكانی بۆ وەرزی داهاتوو تەواو كرد و تیپێكی تۆكمەی بۆ خولی عێراق ئامادەكردووە.
دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ بڕیاری داوە ئۆردوگایەكی مەشقی لە رۆمانیا ئەنجام بدەن بە مەبەستی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی نوێی خولی عێراق.
ئۆردوگا مەشقیەكە لە رۆژی 10ی مانگی داهاتوو دەست پێ دەكات و رەنگە ماوەی 20 رۆژ تا یەك مانگ بخاینێت.
وا بڕیارە راهێنەرە رۆمانیەكەی یانەی زاخۆ چەندین یاری دۆستانە بۆ یانەكە رێكبخات لەم ئۆردوگا مەشقیە.
رێبین رەمزی
Top