یانەی نەجەف پشتگیری دەكرێت

یانەی نەجەف پشتگیری دەكرێت
بەفەرمی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بڕیاری دا، كە یانەی نەجەف بخاتە سەر فرۆكەخانەی نەجەف-ی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی ساڵ و ساڵانە ئەم فرۆكەخانەیە پشتگیری یانەكە بكات بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار.
ئەم بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دوای ئەوە هات، كە یانەكە لە بەهۆی قەیرانی دارایی نزیك بوو لە دابەزین بۆ خولی پلە یەكی عێراق و هەروەها نزیك بوو لە داخستنی یانەكە.
جێگەی باسە یانەی نەفتی ناوەڕاست بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا توانی ببێتە پاڵەوانی خولی عێراق و ئەم یانەیە سەر بە شاری نەجەفە.
رێبین رەمزی
Top