یانەی نەفتی ناوەڕاست بووە پاڵەوانی عێراق

یانەی نەفتی ناوەڕاست بووە پاڵەوانی عێراق
رۆژی شەممە لە یاریگەی شەعب لە شاری بەغداد یاری كۆتایی خولی عێراق بۆ تۆپی پێی ئەنجامدرا، كاتێك هەردوو یانەی القوە الجویە و نەفتی ناوەڕاست رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییە كاتی ئاسایی و زیادكراو بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا یانەی نەفتی ناوەڕاست توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی خولی عێراق.
جێگەی باسە لە وەرزی داهاتوو هەردوو یانەی قوە جەویە و نەفتی ناوەڕاست نوێنەرایەتی عێراق دەكەن لە جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی.
رێبین رەمزی
Top