سیروانی نوێ رزگار عه‌لی كرده راهێنه‌ر
له دوا كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سیروانی نوێ بڕیاریدا به‌پێدانی ئه‌ركی راهێنانی تۆپی تۆپێی پێكه‌ی به رزگار عه‌لی راهێنه‌ر.
فه‌همی حه‌مه ئه‌مین سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیروانی نوێ رایگه‌یاند، له‌گه‌ل رزگار عه‌لی گه‌یشتونه‌ته ریكه‌وتن و بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ئیمزا ده‌كه‌ن.
وتیشی ئه‌و راهێنه‌ره داوای هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌كردووه‌و یانه‌ی سیروانیش درێغی ناكات، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موولایه‌ك ئه‌و قه‌یرانه داراییه له‌به‌رچاوبگرن كه وه‌رزشی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت.
رزگار عه‌لی وه‌رزی رابردوو ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی سلێمانی وه‌رگرت به‌ڵام له‌كۆتایی وه‌رزدا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌و ئێستاش شوێنی خه‌سره‌و گورونی راهێنه‌ر له یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌گرێته‌وه كه له كۆتایی وه‌رزی رابردووی خولی پله‌یه‌كدا گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی هات.
پرۆفایلی رزگار عه‌لی
رزگار عه‌لی ساڵی 1970 له سلێمانی له‌دایك بووه
ساڵی 1983 ژیانی وه‌رزشی به یاریی تۆپی ده‌ست ده‌ستپێكردووه
ساڵی 1986 ده‌ستی به یاریی تۆپی پێكردووه‌و وه‌ك گۆڵچی یانه‌ی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی یاریكردووه
ساڵی 2000 به‌هۆی پێكانه‌وه وازی له یاریكردن هێناوه‌و چۆته بواری راهێنانه‌وه
ساڵی 2003 بووه به راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ و تا ساڵی 2010 به‌رده‌وامبوه
ساڵی 2009 پله‌ی دووه‌می خولی كوردستانی بۆ یانه‌ی سیروانی نوێ به‌ده‌ستهێناوه
له هه‌مان ساڵدا یانه‌ی سیروانی نوێی بۆ خولی عێراق سه‌رخسته‌وه
ساڵی 2013 یانه‌ی نه‌ورۆزی له خولی پله‌یه‌كی كوردستانه‌وه بۆ خولی نایاب سه‌رخستووه
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی راهێنانی C ئاسیایه‌و به‌شداری چه‌ندین خولی راهێنه‌ری له كوردستان و ئه‌وروپا كردووه
