دوای ئەوەی یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی رۆمانی مۆركرد، ئەمرۆ دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی رۆمانی میهای دانیل لیكا تەمەن 23 ساڵ مۆركرد، ئەم یاریزانە لە هێڵی بەرگری یاری دەكات و پێشتر لە ریزی یانەكانی ئۆتیل گالاتی و جایجنە رۆمانی یاریكردووە و لە ریزی هەڵبژاردەی رۆمانیا خوار تەمەن21 ساڵ یاریكردووە.
لە لایەكی ترەوە دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی پیشەگەری چوارەم مۆركردووە، كە بەشداری لە جامی جیهانی 2014 كردووە، بەڵام لە رۆژانی داهاتوو بەفەرمی گرێبەستەكە ئاشكرا دەكریت.
رێبین رەمزی