دوای ئەوەی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی عێراق هاوار مەلا محەمەد بەفەرمی بڕیاری وازهێنانی لە یاریكردن بە یەكجاری هێنا، بەڵام هاوار مەلا محەمەد لە بڕیارەكەی پاشگەزبووە و ئێستا لە شاری بەغدایە و پەیوەندی بە مەشقەكانی یانەی قوە جویە كردووە بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یاری كۆتایی خولی عێراق بۆ تۆپی پێی، كە وا بڕیارە رۆژی شەممە لە نێوان هەردوو یانەی قوە جویە و نەفتی ناوەڕاست رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
هاوار مەلا محەمەد سەبارەت بە بابەتە ئاماژەی بەوە دا، كە ئەو بڕیاری یەكجاری جێهێشتنی نێودەوڵەتی داوە نەوەك لەگەڵ یانەكان و لە یاری كۆتایی خولی عێراق لەسەر كورس یەدەگ ئامادە دەبم و هەوڵ دەدەم ببمە هۆكارێك بۆ بەدەستهێنانی نازناوی شەشەم بۆ یانەی قوە جویە.
رێبین رەمزی