یانەی شورتە گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێك مۆركرد

یانەی شورتە گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێك مۆركرد
دەای ئەوەی لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق یانەی شورتە زیاتر لە 9 ملیاری دیناری لە تیپی تۆپی پێی یانەكەی سەرف كرد، بەڵام لە جامی یەكێتی ئاسیا لە قۆناغی 16 ماڵئاوایی كرد و لە خولی نایابی عێراق یاری لەسەر پلەی سێیەم و چوارەم دەكات، بۆیە دەستەی كارگێری یانەكە بڕیاری دا دەستبەرداری هەموو یاریزانەكان بێت تەنیا پێنج یاریزان گرێبەستیان نوێدەكاتەوە لە وەرزی نوێدا، ئەوەیش هەریەكە لە یاریزانان ( محەمەد گاصد، سەیف جەمیل گۆڵپارێز، مەهدی كامل، ئەمجەد كەلەف، زەرغام ئیسماعیل) لە بەرانبەردا یانەكە گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێك مۆركردووە، بەڵام تا ئێستا نەبوویتە فەرمی، یاریزانەكانیش بریتین لە:
1- نەبیل سەباح یانەی هەولێر 200 ملیۆن دینار.
2- ئەحمەد محەمەد یانەی هەولێر 190 ملیۆن دینار.
3- عەلی فائز 160 ملیۆن دینار
4- بابا موسی پیشەگەری تۆگۆلی یاریزانی كەرخ
5-مستەفا محەمەد جبیر یاریزانی یانەی كارەبا
ئەم یاریزانانە هەرچەندە گرێبەستیان مۆركردووە، بەڵام مانگانە مووچەشیان دەبێت، هەرچەندە تا ئێستا گرێبەستەكان نەبوویتە فەرمی چاوەروانی كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دەكرێت، كە بڕیارە لە 18ی ئەم مانگە دەرگای گواستنەوەی یاریزانەكان دەست پێ بكات.
رێبین رەمزی
Top