لە خولی بژاردەی عێراق دھۆک ئامانجەکەی نە پێکا
لەمیانی یارییەکانی دواین یاری خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی لەسەر یاریگای شەعب لە شاری بەغداد بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاندەرانی وەرزشی لە یارییەکی بەھێز و چارەنووسسازدا ھەردوو یانەی دھۆک و جەوییە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە ، لەگێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو یانە لەگەڵ فیکەی ناوبژیوانی یارییەکە دەستیان بە ھێرشبردن کرد بە مەبەستی زووتر ھەژاندنی گۆڵی یەکتری لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی دھۆک ھەوڵی خۆیاندا بەڵام نەیانتوانی ھیچ ئامانجەکانیام بپێکن لە تۆمارکردنی گۆڵ، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی جەوییە پەلە پەلیان بوو لە تۆمارکردنی تەنیا یەک گۆڵ و چەند ھێرشێکی رێک و پێکیان لەرێگەی حەمادی ئەحمەد و مستەفا کەریم و سەعد ناتق بردە سەر گۆڵی یانەی دھۆک، بەڵام کاوە دینۆی گۆڵچی بووە بەربەست لەبەردەم سەرجەم ھێرشەکانی یانەی جەوییە و لەبەرامبەریش دھۆک ھەوڵی گورز وەشاندنی دا بەڵام نەیتوانی تۆری تیپی خاوەن یاریگا بھەژێنێ و لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە لە ھەلەیەکی ھێلی بەرگری یانەی دھۆک مستەفا کەریم توانی تاکە گۆڵی یانەی جەوییە لەم گێمە تۆماربکات و ئەم گێمەش بە سوودی جەوییە بە کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بە پلانەکانی ڕاھێنەرەکانیان ھاتنە نێو یاریگا بە ئامانجی تۆمارکردنی گۆلێک لە یارییەکە و بتوانین کێبرکییەکە لە نێوان خۆیان یەک لای بکەنەوە، دھۆکییەکان بە پلانی حازم ساڵحی ڕاھێنەر پلانی گۆڵکردنیان دارێشت و چەند ھەولێکیان دا لە رێگەی ھەریەک لە یاریزانان ئاماد ئیسماعیل و وەلید عەلی و جاسم ئەحمەد، بەڵام لەسەرجەم ھێرشەکان یاریزانانی یانەی دھۆک بێ ئاکام بوو لەبەرامبەر گۆڵچی یانەی جەوییە و ھێلی بەرگری تیپەکە بە ورەیەکی زۆر بەرز بەدەرکەوتن لەبەرامبەریشدا ھێرشبەرانیان زوو زوو دەگەیشتنە ھێلی سزای یانەی دھۆک، ھێرشبەرانی یانەی دھۆکیش پەلە پەلەیان بوو لە ڕاست کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، لە خولەکی ٥٠ی یارییەکەش مستەفا کەریم بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم بە سوود وەرگرتن لە ھەلەیەکی ھێلی بەرگری یانەی دھۆک توانی تۆماربکات و کۆتایی بە خەوەنەکانی یاریزانانی دھۆک ھێنا و ھەرچەندە یاریزانانی دھۆک دەستەو وەستان نەوەستان تا کۆتایی یارییەکە ئەنجامی کۆتایش بە سوودی یانەی جەوییە بە کۆتایی ھات بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ ، لە شاری بەسراش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی مینا و نەفتی جنوب ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لە یارییەکی ئاست بەرزدا یانەی مینا بە زەحمەت یارییەکەی بردەوە بە تاکە گۆلێکی بێبەرامبەر و سەرئەنجامنیش بە جیاوازی گۆڵ و بە کۆکردنەوەی ١٠خاڵ یانەی جەوییە توانی بەسەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی کە بڕیارە لە ١١ی ئەم مانگە ڕووبەرووی نەفتی میسان ببێتەوە .
