دوو یانەی ئەوروپی چاودێریی یاریزانێكی كورد دەكەن

دوو یانەی ئەوروپی چاودێریی یاریزانێكی كورد دەكەن
دوای ئەوەی ئەم وەرزە شێركۆ كەریم یاریزانی كوردی پێشووی ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراقی بەفەرمی پەیوەندی كرد بە یانەی گراسهۆبرزی سویسری لەگەڵ یانەكەش لەم وەرزە توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات لە خولی سویسری، بۆیە چەند یانەیەكی ئەوروپی چاودێریی شێركۆی كوڕە یاریزانی كوردی شاری كەركوك دەكات بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێی خولەكانی ئەوروپا بیباتە ریزی یانەكانیان، شێركۆ وەرزی ڕابردوو لە ریزی یانەی شورتەی شاری بەغدادەوە پەیوەندی بە ریزی یانەی گراسهۆبرزی سویسری كردو توانی هەر زوو ببێتە جێگای متمانەی دەستەی ڕاهێنەرانی یانە تازەكەی و ئاستی خۆشی رۆژ بە رۆژ بەرەوپێش ببات، بۆیە لە ئێستادا شێركۆ پەیوەستە بەو گرێبەستەی كە لەگەڵ یانە سویسرییەكە هەیەتی و بەردەوام دەبێت لەگەڵ ئەوان لە خولی سویسری و دەیەوێت لە رێگەی ئەو یانەیە و بچێتە یانەی بەناوبانگتر لەسەر ئاستی ئەوروپا، لەم بارەشەوە شێركۆ كەریم بە گۆڤاری گوڵانی راگەیاند گوتی: من دوای ئەوەی ئەم وەزرە توانیم ببمە جێگای متمانەی یانە سویسرییەكەم بۆیە لە ئێستادا ئەوەم پێ راگەیاندراوە كەوا لە چەند یانەیەكی ئەوروپی چاودێریم دەكەن بۆ ئەوەی لە وەرزەكانی داهاتوو پەیوەندییان پێوە بكەم و لە ریزی ئەوان یاری بكەم، لە بارەی ناسنامەی یانەكانیش شێركۆ گوتی «یانەی مارسیلیای فەرەنسی ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە حەز دەكەن گرێبەستم لەگەڵ بكەن، جگە لەوانەیش یانەی مۆناكۆ دوور و نزیك چاودێرییم دەكەن بۆ ئەوەی ئاستی من هەڵسەنگێنن و لە ماوەیەكی كەمدا گرێیبەستم لەگەڵ مۆربكەن، بەڵام ئەوەی بەمن وترابێت بە هیچ شێوەیەك فەرمی نەبووینە، خۆشم حەز ناكەم زۆر دەركەوم لە یانەكانی ئەوروپا، بۆیە پابەندی ئەو گرێبەستەم لەگەڵ یانە سویسریەكە بەردەوامم و حەز دەكەم ئاستی خۆم لەوێ بەرز بكەمەوە و گرنگیی بەتواناكانی خۆم بدەم».
Top